عەلی شەمخانی راوێژکاری باڵای خامنەیی، لە تۆڕی ئێکس بڵاوی کردووەتەوە، ئەگەر کێشەی سەرەکیی گفتوگۆکان بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمییە، دەتوانین بەزووتریین کات بگەینە رێککەوتن.
عەلی شەمخانی، پۆستەکەی بە زمانەکانی ( فارسی، چینی، روسی، عەرەبی، عیبری، ئینگلیزی) نوسیوە و دەشڵێت، بە فەتوای رێبەر خامنەیی و ئەفسەرانی بەرگریی ئێران، دەتوانین بگەینە رێککەوتنی دەستبەجێ و عێراقچی بۆ ئەو بابەتە دەسەڵاتی تەواوەتی پێ دراوە.