ڕاستەوخۆ

دەم پارتی: پێوستە حکومەت بەر لە جەژنی قوربان یاساکان هەمواربکاتەوە

reset font size increase font size

سەزایی تەمەلی، پەرلەمانتاری دەم پارتی ڕایگەیاند، پێویستە حکومەتی تورکیا بەر لە جەژنی قوربان یاساکانی تایبەت بە پڕۆسەی چارەسەری هەمواربکاتەوە نەک دوای جەژن.

سەزایی تەمەلی، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە پەرلەمانی تورکیا دەڵێت، بڕیاربوو حکومەتی تورکیا پێش جەژنی ڕەمەزان یاساکانی تایبەت بە پڕۆسەی چارەسەری هەموار بکاتەوە نەک دوای جەژنی قوربان، دەشڵێت، پێویستە حکومەت بەشێوەیەکی کردەیی هەنگاوە نوێیەکانی پڕۆسەی چارەسەری جێبەجێ بکات نەک بە لێدوان.

دەشڵێت، یاساکان پێویستە بەر لەجەژنی ڕەمەزان هەمواربکرێنەوە و بابەتەکانی وەک دۆخی زیندانییان، جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگەی مافی لەخۆبگرێت. جەختی لەوەشکردەوە، پێویستە گۆڕانکاری لە یاسای سزادانی تورکیا و یاسای ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا بکرێت.

تەمەلی ئەوەشی گوتووە، زەمینەیەک بۆ دانوستان دروستبووە، دەم پارتی بەردەوامە لە پێهێنانی ئەرکی سەرشانی، بەڵام پێویستە لەمەدوا حکومەت و دەسەڵات بەرپرسیارێتی هەنگاوی نوێی پڕۆسەی چارەسەری بگرێنە ئەستۆ.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.