ڕاستەوخۆ

دەم پارتی لە ئیستەنبوڵ بانگەواز بۆ گردبوونەوەی ئازادیی دەکات

reset font size increase font size

ڕێکخستنی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە ئیستەنبوڵ، بە بەشداریی چەندین سیاسەتمەدار و دایکانی ئاشتی، بانگەوازی بۆ سازدانی گردبوونەوەیەکی جەماوەریی بەرفراوان لەژێر ناوی "میتینگی ئازادی" بۆ عەبدوڵڵا ئۆجالان کرد.

عاریفە چنار، هاوسەرۆکی لقی دەم پارتی لە ئیستەنبوڵ ڕایگەیاند، دوای وەستاندنی شەڕ، گەل باشتر لە گرنگیی ئاشتی تێگەیشتووە.

گوتیشی: "پێویستە سەرجەم یاسا نادیموکراتیکەکان، بەتایبەتیش یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کە پێشەنگایەتیی یاسا نادیموکراتیکەکان دەکات، بەتەواوەتی پووچەڵ بکرێنەوە."

هاوسەرۆکی لقی ئیستەنبوڵی دەم پارتی، جەختی لە گرنگیی ڕەخساندنی هەلومەرجی گونجاوی کارکردن و دابینکردنی ئازادیی جەستەیی بۆ عەبدوڵڵا ئۆجالان کردەوە.

هاوکات، سەباحەت تونجەل، سیاسەتمەداری ناسراوی باکووری کوردستان ڕایگەیاند، لەم قۆناغە هەستیارەدا و لەپێناو دروستکردنی متمانەی گەل بە پڕۆسەی چارەسەری، پێویستە حکومەتی تورکیا هەنگاوە یاساییەکان جێبەجێ بکات.

بڕیارە "میتینگی ئازادی" بۆ ئۆجالان، ڕۆژی 28ی ئەم مانگە (حوزەیران)، کاتژمێر 04:00ی پاشنیوەڕۆ لە گۆڕەپانی باغجلاری شاری ئیستەنبوڵ بەڕێوەبچێت.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.