ئۆزگول ساکی، پەرلەمانتاری دەم پارتی ڕایگەیاند: دەسەڵات تا ئێستا لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتیدا هیچ هەنگاوێکی کرداریی نەناوە و داواشی کرد دەستبەجێ ئامادەکاری و پلانەکانی بۆ ڕای گشتی ئاشکرا بکات.
پەرلەمانتارەکەی دەم پارتی، ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووه: نزیکبوونەوەی دەسەڵات لەسەر بنەمای ئەمنی و نەبوونی هەنگاوی کرداری، بێمتمانەییەکی گەورەی لە ناو کۆمەڵگەدا دروستکردووە.
ئۆزگور ساکی ئەوەشی خستەڕوو: هەرچەندە ڕاپۆرتی لیژنەی پەرلەمان هەنگاوێکی گرنگە، بەڵام ناوەڕۆکەکەی بەس نییە. گوتوشیهتی: دەسەڵات تەنها کۆمیتەی دروستکرد، بەڵام دەیانتوانی زیندانییەکانی دۆسێیەی کۆبانێ و گەزی و زیندانییە نەخۆشەکان ئازاد بکەن و قەیومەکانیش بکێشنەوە، بەڵام نەیانکرد.
پەرلەمانتارەکەی دەم پارتی، دەسەڵاتی بەوە تۆمەتبار کرد، کە پێداگری لە سیاسەتی نکۆڵیکردن دەکات و داواشی لە ئۆپۆزسیۆن و ڕای گشتی کرد لەپێناو دۆزینەوەی چارەسەرێکی هەمیشەیی، گوشارەکانیان بۆ سەر دەسەڵات فراوانتر بکەن.
ئەم هەڵوێستەی دەم پارتی دوای ئەوە دێت کە پارتەکانی کار - ئهمهپه و کرێکاران - تیپ، تێبینییان لەسەر ڕاپۆرتی لیژنەکە هەبوو و بە نەخێر دەنگیان پێدا، بە پاساوی ئەوەی ڕاپۆرتەکە بەبێ بوونی هەنگاوی کرداری ئامادە کراوە و تەنها نیگەرانییە کۆمەڵایەتییەکان قوڵتر دەکاتەوە.