ڕاستەوخۆ

دەم پارتی: دیاریکردنی پێگەی ئۆجالان و هەموارکردنەوەی یاساکان گرنگترین خاڵی پڕۆسەی چارەسەرین

reset font size increase font size

جەنگیز چاندار ڕاگەیاند، دیاریکردنی پێگەی ئۆجالان و هەموارکردنەوەی یاساکان گرنگترین خاڵەکانی پڕۆسەی چارەسەرین و پێویستە بەر لەوەی پەرلەمان بچێتە پشووی یاساییەوە هەنگاوی یاساییەکان جێبەجێ بکرێن.
جەنگیز چاندار، پەرلەمانتاری ئامەدی دەم پارتی ڕایگەیاند، هەر وەک چۆن دەوڵەت باخچەلی ڕایگەیاند، بەبێ ڕوونکردنەوەی "پرسی پێگەی ئۆجالان" پرۆسەی چارەسەری گەشەسەندن بەخۆیەوە نابینێت دەشڵێت، تاوەکو ئێستا دەسەڵات هیچ هەنگاوێکی کردەیی ئاشکرای نەناوە و پێویستە بەر لەوەی پەرلەمان بچێتە پشووی یاساییەوە "پێشنیازنامەی یاسای تایبەت "پێشکەش بکرێت.
چاندار ئاماژەی بەوەشکردووە، پڕۆسەی چارەسەریی پێویستی بە سەبر، لێبوردەیی و پێداگریی هەیە و چارەسەرکردنی کێشەیەکی وەها، کە بۆماوەی 50 ساڵ بەشێوەی شەڕی چەکداری بەڕێوەچووە ئاسان نابێت، بەڵام بە دیاریکردنی پێگەی ئۆجالان، هەموارکردنەوەی یاساکان و ئازادکردنی زیندانییانی سیاسیی پڕۆسەکە دەتوانێت گەشەسەندنی گرنگ بەخۆیەوە ببینێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.