دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاماری هێرشە درۆنییەکانی دوو ڕۆژی ڕابردووی بڵاوکردەوە و دەڵێ، هێرشەکان هیچ زیانێکی گیانیان نەبووە.
بە گوێرەی ئامارەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاند، ڕۆژی هەینی سێی نیسان، یەکەم درۆن کاتژمێر سێ و 45 خولەکی دوای نیوەڕۆ و دواتر به حەوت درۆنی دیکە لە نێوان کاتژمێر شهش و حهوتی ئێوارە هێرشکراوەتە سەر کەمپی کۆیە.
ههروهها لە ڕۆژی شەممەدا، هێرشەکان بۆسەر سێ ناوچەی جیاواز بوون، به جۆرێك لە کاتژمێرەکانی دوو و سێدا، دوو درۆن بارەگای فەرماندەیی هێزەکانی 70یان کردووەتە ئامانج، دواتر لە ئێوارەدا و لە کاتژمێر حهوتدا دووجار دوو درۆنی دیکە لە کەمپی پەنابەرانی کۆیەیان داوە.
ئاماژەیان بەوەشداوە، لە کاتژمێر ههشت و 39 خولهكی شەودا به درۆنێك گوندی “شێخ وەیساوا”ی نزیک شاری سلێمانی کرایە ئامانج.