ڕاستەوخۆ

دەرچووانی زانکۆ داوای کۆتاییهێنان بە چەوسانەوەیان لە کەرتی تایبەت دەکەن

reset font size increase font size

لە شاری سلێمانی،  ژمارەیەک پارێزەر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا نیگەرانیی قوڵی خۆیان بەرامبەر بەو بارودۆخە نالەبارە دەربڕی کە لە بازاڕی کاردا ڕووبەڕوویان دەبێتەوە.

دەرچووان بە توندی ڕەخنەیان لەو سیستەمە گرت کە لە لایەن هەندێک لە نەخۆشخانە ئەهلییەکان، کۆمپانیاکان و کارگەکانەوە پەیڕەو دەکرێت، کە تێیدا گەنجان لەژێر ناوی "کاری خۆبەخشی" یان "ئەزموون وەرگرتن بۆ دامەزراندن" بۆ ماوەی چەندین مانگ و زۆرجار ساڵێکیش بەکاردەهێندرێن، بەبێ ئەوەی هیچ مووچە یان پاداشتێکی داراییان بۆ ببڕدرێتەوە.

نوێنەرانی دەرچووان ئەم دیاردەیەیان بە "کۆیلایەتیی سپی" ناوبرد و هۆشدارییان دا کە ئەمە چەوسانەوەیەکی سیستماتیکی تواناکانی گەنجانە.

بەگوێرەی گوتەی بەشداربووانی کۆنگرەکە، ئەو گەنجانەی بەو شێوەیە کار دەکەن، نەک هەر لە مافە داراییەکان بێبەشن، بەڵکو لە سادەترین مافە سەرەتاییەکانی وەک دابینکردنی ژەمە خۆراک، خەرجیی هاتوچۆ و بیمەی تەندروستی و پاراستنی سەلامەتی لە شوێنی کار بێبەشن.

ئاماژەیان بەوەش کرد، هیچ ڕێککەوتننامە یان گرێبەستێکی یاسایی لەنێوان خاوەنکار و خۆبەخشەکەدا نییە کە مافەکانیان بپارێزێت، ئەمەش وای کردووە کە لە ئەگەری هەر پێکانێک یان ڕووداوێکی نەخوازراو لە کاتی کاردا، دەرچووەکە هیچ پاڵپشتییەکی یاسایی نەبێت.

 دەرچووان داوایان کرد کە لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەت و سەندیکاکان بێنە دەنگ و ڕێگری بکەن لەوەی کەرتی تایبەت سوود لە بێکاریی گەنجان وەربگرێت بۆ بەدەستهێنانی قازانجی زیاتر لەسەر حیسابی هێزی کار و ژیانی دەرچووان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.