بە درێژایی رۆژی رابردوو هێرشی هێزەکانی حکومەتی کاتیی سوریا بۆ سەر رۆژئاوای سوەیدا بەردەوام بوو. هێرشەکان بە چەکی قورس و درۆن ئەنجام دران.
فەرماندەیی هێزەکانی پاراستنی سوەیدا رایگەیاند، هێزەکانی حکومەتی کاتیی سوریا، بە چەکی قورس هێرشی سەر رۆژئاوای سوەیدایان کرد و هێزەکانی ئەوانیش وەڵامی هێرشەکانیان داوەتەوە.
هێزەکانی پاراستنی سوەیدا ئاشکرایان کرد، هێرشەکان لە بەیانییەوە تاکوو ئێوارە بەردەوام بووە و هێزەکانی حکومەت لە هێرشەکاندا هاوەن و دۆشکا و درۆنیان بەکارهێناوە. هەروەها ئاماژەیان بەوە کرد کە ئەوان وەڵامی هێرشەکانیان داوەتەوە و سەرچاوەی هێرشەکانیان کردوەتە ئامانج.
هێزەکانی پاراستنی سوەیدا کە لە درۆزییەکان پێکدێن، لەبارەی هێرشەکانەوە رایگەیاند، هێزەکانی حکومەتی کاتیی سوریا بە هاوەن، هێرشیان کردووەتە سەر ناوچەی مەجدەل و هەروەها گرووپێکی چەکدار هەوڵیان داوە بچنە ناو شارەدێی مەزرەعە، بەڵام یەکینەکانیان ڕێگرییان لێکردوون و هێرشەکەیان تێکشکاندووە.