دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێناوه و پرسی یۆرانیۆمی ئێرانیش چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
دوای ڕێككه‌وتنیان له‌سه‌ر ئاگربه‌ستێكی دوو هه‌فته‌یی له‌گه‌ڵ ئێران، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 8ـی نیسانی 2026 دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا به ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگه‌یاند، گه‌یشتن به ئاگربه‌ست سه‌ركه‌وتنێكی ته‌واو و گشتگیره.
تره‌مپ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، له جه‌نگه‌كه‌دا، وڵاته‌كه‌ی سه‌ركه‌وتنی ته‌واوه‌تیی به‌ده‌ستهێناوه.
دۆناڵد ترەمپ، ده‌شڵێت، پرسی یۆرانیۆمی ئێران به ته‌واوه‌تیی دوای ڕێککەوتنی ئاگربەست چارەسەر دەکرێت.
تره‌مپ گوتوشیه‌تی، پێیوایه چین پاڵنه‌ربووه بۆ ئه‌وه‌ی ئێران دانوستان بكات.
هه‌ر له‌باره‌ی ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌سته‌وه، له تۆڕی ترووس سۆشیه‌ڵ پۆستێكی گردووه و ڕایگه‌یاندووه، ئێران و وڵاتانی دیکە، چیتر بەرگەی جەنگ ناگرن و جیهان له‌به‌رده‌م ئاشتیدایه و كاتی گۆڕانكاریی ڕیشه‌ییه.