دەزگای نێرگز محەمەدی ڕایگەیاند، دۆخی ژنە چالاکوان و براوەی خەڵاتی نۆبڵ نێرگز محەمەدی دوای دهستگیركردنی لهلایهن ئێران تووشی جهڵتهی دڵ بووه دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوەکە، دوای سهردانیكردنی نێرگز محهمهدی له زیندانی ناوەندی زەنجان بۆیان دهركهوتووه كه دۆخی تهندروستی نێرگز محهمهدی تێکچووە و توشی جەڵتەی دڵ بووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە دوای بردنی ئەم ژنە چالاکوانە بۆ نەخۆشخانەی بەشی ژنان لە زیندان، بۆ ئەوەی بە ئاگابێتەوە دەرمانی پێدراوە و بەڕێوەبەرانی زیندانەکە ئامادەنەبوون ئەم ژنە چالاکوانە ڕەوانەی نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان بکەن.
گوتیشی، تا دێت سەر ئێشە و بینینی بەرەو خراپی دەچێت و ئەم نیشانانەش دوای ئەوە دەرکەتوون کە لەماوەی دەستبەسەرکردنی لە شاری مەشهەد بە توندی ئەشکەنجە دراوە و زەبری قورس بەر سەری کەتووە.
نێرگز محەمەدی چالاکوانی بواری مافەکانی مرۆڤ، لە 12ـى کانوونی دووەمی 2025 لەلایەن سوپای پاسدارانەوە دەستگیرکراوە و بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بەهۆی ئەشکەنجەدانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران مەترسی جددی لەسەر ژیانی دروستبووە.