ڕاستەوخۆ

دژى ناتۆ لە تورکیا خۆپیشاندان ئەنجامدرا

reset font size increase font size

ئەمڕۆ پارتە سۆسیالیستەکان، ڕێکخراوە جەماوەرییە دیموکراتیکەکان، کرێکاری، پیشەییەکان و گەنجان لە ساڵڕۆژی دامەزراندنی ناتۆ، کە تورکیا ماوەی ٧٤ ساڵە تێیدا ئەندامە لە زۆرینەى لە شارەکاندا خۆپیشاندان دژى ئەو ڕێکخراوە ئەنجامدرا.

لە هەریەکە لە شارەکانى ئیستەنبوڵ، ئەنقەرە و ئیزمیر، بنکەی ئاسمانی ئینجەرلیک لە ئەدەنە و بنکەی ڕاداری کورەچیک لە مەلاتیاش خۆپیشاندان بەڕێوەچوو.

بەشداربوانى خۆپیشاندانەکە دروشمى "نا بۆ ناتۆ، ڕێکخراوی جەنگی ئیمپریالیستی"، "ئیمپریالیستەکان، هاوکاران، بەلەمی شەشەم لەبیر مەکەن" و "ڕزگاری بە تەنیا نییە، یان هەموومان پێکەوە یان هیچ کام لە ئێمە"یان دەوتەوە.

ئاماژەیان بەوەشکرد، داواکارین ناڕەزایەتیەکان فراوان بکرێن دژى بەڕێوەچوونى کۆبونەوەى لوتکەى ناتاۆ کە بڕیارە لە تورکیا بەڕێوەبچێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ڕێکخراوی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی -ناتۆ، 77 ساڵ لەمەوبەر لە ٤ـى نیسانی ١٩٤٩ دامەزراوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.