دوای ڕه‌زامه‌ندیی به‌رپرسانی ئێران، دوو كه‌شتیی توركیا و هندستان به گه‌رووی هورمزدا تێپه‌ڕین.
ئاژانسی هه‌واڵی بلومبێرگ له زاری به‌رپرسانی حكومه‌تی هندستان و توركیاوه ڕایگه‌یاندووه، دوای هه‌ماهه‌نگیی به‌رپرسانی دلهی و ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی تاران و وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندیی، ئێران ڕازی بووه به تێپه‌ڕبونی كه‌شتییه بازرگانییه‌كانی توركیا و هندستان، له گه‌رووی هورمزه‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، عێراقیش له هه‌وڵدایه بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌زامه‌ندیی ئێران وه‌ربگرێت بۆ تێپه‌ڕبوونی كه‌شتییه نه‌وتییه‌كانی به گه‌رووی هورمزدا.
وه‌زیری نه‌وتی عێراق ئاشكرای كرد، لەگەڵ ئێران لە پەیوەندیدان بۆ ئەوەی ڕێگە بە تێپەڕبوونی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان بدات.
له ئێستادا به‌هۆی جه‌نگ و ئه‌و دۆخه‌ی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دروستبووه، وڵاتان و دامه‌زراوه و گه‌وره كۆمپانیا جیهانییه‌كان بۆ تێپه‌ڕبونی كه‌شتییه بازرگانییه‌كانیان ده‌بێت مۆڵه‌ت و ڕه‌زامه‌ندیی ئێران وه‌ربگرن، ئه‌وه‌ش جوڵه‌ی بازرگانیی و كه‌شتیوانیی ده‌ریایی له سنوره‌كه و تا ڕاده‌یه‌ك له جیهانیش سست كردووه.