ڕاستەوخۆ

دوو فڕۆکەی شەڕکەر لە کۆریای باشوور و کازاخستان تێکشکان

reset font size increase font size

دوو فڕۆکەی شەڕکەری کازاخستان و کۆریای باشووری لە جۆرەکانی Su-30SM  و F16 لە کاتی مەشقی سەربازیدا تێکشکاون و فڕۆکەوانەکانی رزگاریان بووە.

وەزارەتی بەرگریی کازاخستان رایگەیاند، فڕۆکەیەکی شەڕکەری جۆری Su-30SM  لە کاتی مەشقی سەربازیدا لە ناوچەی کاراگاندا تێکشکا و تیمەکە بە سەلامەتی بەهۆی پەڕەشووتەوە رزگاریان بووە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.

هێزی ئاسمانیی کۆریای باشووریش رایگەیاند، فڕۆکەیەکی شەڕکەری ئێف – 16 لە کاتی مەشقدا و دوای چەند خولەکێک لە هەستانی لەناوچەی ییۆنگجو لە باشووری رۆژهەڵاتی وڵات کەوتووەتە خوارەوە، فڕۆکەوانەکە لەڕێی پەڕەشووتەوە خۆی رزگار کردووە.

هەروەها دەشڵێت، دوای نزیکەی دوو کاتژمێر فڕۆکەوانەکە دۆزراوەتەوە، کە پەڕەشووتەکەی لە دارێکی 20 مەتری گیری خواردبوو.

لە ماوەی 24 کاتژمێردا ئەمە سێیەم رووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەی شەڕکەرە، کە دوێنی فڕۆکەیەکی دیکەی ئێف – 16 تورکیا لە کاتی مەشقدا کەوتەخوارەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.