له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا حه‌شدی شه‌عبی له كه‌ركوك بڵاویكردووه‌ته‌وه، به‌هۆی هێرشی ئاسمانییه‌وه دوو باره‌گایان كراوه‌ته ئامانج و به‌هۆیه‌وه دوو ئه‌ندامیان بریندار بوون.
حه‌شدی شه‌عبی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، كاتژمێر "07:15"ـی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ "15-3-2026" دوو باره‌گایان له سنوری كه‌ركوك، له لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیله‌وه كراونه‌ته ئامانج و دوو ئه‌ندامیان بریندار بوون.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه، هێرشی یەکەم لە ڕێگەی دوو موشەکەوە لە گوندی بەشیر لە ناحیەی تازەی باشوری کەرکوک کرایە سەر بارەگای فەوجی یەکی لیوای 16ـی حەشدی تورکمانی و بەهۆیەوە دوو كه‌س بریندار بوون.
ده‌شڵێت، دوابەدوای ئەو هێرشە بە 15 خولەک لە ڕێگەی فڕۆکەی جەنگییەوە لیوای 40ـی کەتیبەکانی ئیمام عەلی لە بای حەسەن سەر بە قەزای دوبز لە ڕۆژئاوای پارێزگای کەرکوک بە ئامانج گیرا.
حه‌شدی شه‌عبی گوتوشیه‌تی، پێشوەختە بارەگاکانیان چۆڵکردووە و زیانەکانیان زیاتر مادییە.