دووەمین ڕووداو و ڕێوڕەسمی ساڵانەی خەڵاتی ڕۆژنامەگەریی ژنانی گوربێتێلی ئێرسۆز، کە لەلایەن کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی ژنی میزۆپۆتامیا (MKG)وە ڕێکخراببوو، لە ناوەندی ڕۆشنبیری و کۆنگرەی سێزای کاراکۆچ لە ئامەد بە بەشدارییەکی فراوان بەڕێوەچوو.
لە مەراسیمەکەدا، کە تایبەت بوو بەو ژنە ڕۆژنامەنووسانەی لە خەباتی ئازادیی ڕۆژنامەگەریدا گیانیان لەدەستداوە، کەسوکاری شەهیدانی چاپەمەنیی ئازاد، نوێنەری پارتە سیاسییەکان، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و سەدان کەسایەتی ئامادە بوون و لەسەر شاشەیەکی گەورە وێنەی شەهیدانی چاپەمەنیی ئازاد نمایش کرا.
لە کۆتایی مەراسیمەکەدا، خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە ئەو چالاکوان و هاووڵاتییانەی کە لە ناوچەکانی گەمگیم (ڤارتۆ) و کارلیۆڤا دژی پڕۆژەکانی وێستگەی وزەی گەرمی زەوی (GEP) خەبات دەکەن، بە دروشمی "دەست لە هەوام، ئاوەکەم، خاکەکەم مەدە" جەختیان لە بەردەوامیی بەرخۆدان کردەوە.