ئهمڕۆ شهممه له شاری تهرتوسی توركیا ئاگری نهورۆز كرایهوه ئهوهش دوای ئهوهی بۆ ماوهی 10 ساڵ كردنهوهی ئاگری نهورۆز تێیدا قهدهغه كرابوو.
ئهمڕۆ شهممه لە قەزای تەرسوس له سنوری پارێزگای مێرسین، دوای 10 ساڵ قەدەغەکردن، بۆ یەکەمجار ئاگری نەورۆز کرایەوە و بهشداربووان بە بەرزکردنەوەی وێنەی ئۆجالان و دروشمی (ژن، ژیان، ئازادی)، پەیامی خۆڕاگرییان ئاڕاستەی ئەنقەرە کرد.
بەشداربووانی ئاهەنگەکان جەختیان لەوەکردەوە، کلیلی ئاشتی لە ناوچەکەدا لە دەستی عەبدوڵڵا ئۆجالاندایە و داوایانکرد دەستبەجێ دەرگاکانی زیندانی ئیمڕاڵی بکرێنەوە و پێگهی سیاسیی گەلی کورد بە فەرمی بناسێنرێت.
هاوكات لە ناوچەکانی ئەدەنا، هاتای و مێرسین، جەژنی نەورۆزی ئەمساڵ بە بەشداری هەزاران کەس و بە بەرزکردنەوەی دروشم دژی سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورکیا بەڕێوەچوو.
زولکوف ئوچار، پەرلەمانتاری دەمپارتی، لە ئاهەنگی جەیهان ڕایگەیاند، گەلی کورد لەم نەورۆزەدا جارێکی دیکە ئیرادەی خۆی بۆ دیموکراسی و ئازادی دووپاتکردەوە، هۆشداریدا بە کردەوە هەنگاونەنانی تورکیا بۆ پرۆسهی چارەسەری، دژایەتیکردنی ئاشتییە.