ڕاستەوخۆ

دوای دە ساڵ لە داخستن دەروازەی سنووریی نوسەیبین قامیشلۆ دەکرێتەوە

reset font size increase font size

بەگوێرەی زانیارییەکانی نوچە تیڤی، لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و حکومەتی کاتیی سوریا، بڕیارە لەم هەفتەیەدا دەروازەی سنوریی نوسەیبین، لە نێوان ڕۆژاڤا و باکوری کوردستان، بەڕووی هاوڵاتیاندا بکرێتەوە.

دەروازەی نوسەیبین کە یەکێکە لە گرنگترین دەروازە ستراتیژییەکانی ناوچەکە، لە ساڵی 2016ـەوە بە تەواویی لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە داخرابوو. تەنانەت پێش ئەو ڕێککەوتەش، چەندین جار بەهۆی بارودۆخی ئەمنی و سیاسییەوە هاتوچۆ لە دەروازەکە ڕاگیرابوو.

شایانی باسە، بەر لە داخستنی دەروازەکە، هاوڵاتیانی قامیشلۆ و نوسەیبین ڕۆژانە سەردانی یەکتریان دەکرد و پەیوەندییەکی توندوتۆڵی کۆمەڵایەتی و بازرگانی لە نێوانیاندا هەبوو.

 دانیشتوانی قامیشلۆ ئاماژە بەوە دەکەن، داخستنی ئەم دەروازە سنوورییە بووەتە هۆی لێکدابڕانی هەزاران خێزان و پەککەوتنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی کە پێشتر سەرچاوەی بژێوی گەنجانی هەردوولا بوو.

چاودێرانی سیاسی و ئابووری پێیانوایە، کردنەوەی ئەم دەروازەیە لەم کاتەدا، دەبێتە هۆی دابەزینی نرخی پێداویستییە سەرەکییەکان، بەهۆی کەمبوونەوەی تێچووی گواستنەوە. هەروەها کردنەوەی دەروازەکە دەبێتە هۆی دووبارە بەیەکگەیشتنەوەی ئەو خێزانانەی، ساڵانێکی زۆرە تەنیا لە پشت دیواری سنورەوە یەکتریان بینیوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.