ده‌روازه‌ی میهرانی ئێران هاوسنور له‌گه‌ڵ ده‌روازه‌ی شه‌لامچه‌ی عێراق بۆردومانكرا، به‌هۆیه‌وه هه‌ردوو ده‌روازه‌كه داخران و هاوڵاتییەکی عێراقیش كوژرا.
ئاژانسی میهری ئێران ڕایگه‌یاند، سێ كۆگای ده‌روازه‌ی میهران بۆردومانكراوه، به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س برینداربوون.
هەروەها ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رزیش له زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی عێراقەوە بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی بۆردومانی ده‌روازه‌ی میهرانی ئێرانی هاوسنور له‌گه‌ڵ شه‌لامچه، هاوڵاتییه‌كی عێراقی كوژراوه و پێنجی دیکە برینداربوون.
به گوێره‌ی میدیا ئێرانی و عێراقییه‌كان، به‌هۆی بۆردومانه‌كه‌وه هه‌ردوو ده‌روازه‌ی میهرانی ئێرانی و شه‌لامچه‌ی عێراقی داخراون.
هاوکات، لیژنه‌ی ئه‌منیی پارێزگای بهسرەش ده‌ڵێت، ئه‌و هاوڵاتییه عێراقییه‌ی له بۆردومانه‌كه‌دا كوژراوه، پیشەی شۆفێری بووه.