درۆنێکی نەناسراو لە بەری ڕەسافەی شاری بەغداد خرایە خوارەوە.
وەزارەتی بەرگریی عێراق ڕایگەیاند، کاتژمێر 12ی شەوی ڕابردوو لە سنوری هێزەکانی فیرقەی 11ـی سوپای عێراق لە بەری ڕەسافەی شاری بەغداد، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بینراوە و دواتر خستوویانەتە خوارەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای دڵنیابوون لەوەی کە درۆنەکە بە بێمۆڵەت لە ئاسمانی شارەکە دەفڕێ و پێ دەچێت ئامانجی کاریی سیخوڕیی بووبێت، دەستبەجێ لە لایەن بەرگریی ئاسمانییەوە خراوەتە خوارەوە.