بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی هاوار، درۆنێکی ئێران لە گوندی "تهلمێخاس" لهسهر ڕێگای گشتی تهلتەمر، کەوتووەتە خوارەوە.
ئاژانسهكه دهڵێت، درۆنەکە ویستوویەتی بارەگای قەسرکێی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە تهلتەمر، له بە پارێزگای حەسەکە بپێکێت، بەڵام لەلایەن هاوپەیمانیی نێودەوڵەتییەوە خراوەتە خوارەوە.
دەشڵێت، دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز لە بارەگای قەسرکێ بیستراوە، بەڵام هێشتا زیانە گیانی و مادییەکان نەزانراون.
شەوی ڕابردوو هێزە چەکدارەکانی سەر بە ئێران لە عێراقەوە هێرشێکی درۆنییان کردە سەر بارەگای قەسرکێ و چەندین پارچەی درۆن لە نزیک کۆگای گەنم لە ناوچەکە کەوتووەتە خوارەوە، لەئەنجامدا ئاگرێکی گەورە دروستبووە.
لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگی ئێران – ئەمریکاوە، پێنج هێرش کراوەتە سەر بارەگای هاوپەیمانانیی نێودەوڵەتی لە ڕۆژاڤای کوردستان و سوریا.