ڕاستەوخۆ

دایکانی ئاشتی لە باکوری کوردستان سەردانی هێزە سیاسییەکانی تورکیا دەکەن

reset font size increase font size

لەچوارچێوەی پڕۆسەی چارەسەریی ئاشتیی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک، شاندێکی دایکانی ئاشتی باکوری کوردستان سەردانی لایەنە سیاسییەکانی پارتی نەتەوەپەرستی تورکیا مەهەپە و پارتی سەعادەت و دێڤا"یان کرد.

دایکانی ئاشتی باکوری کوردستان، لەگەڵ هەریەکە لە ئایشەگوڵ دۆغان، گوتەبێژی دەم پارتی و عەدالەت کایا، پەرلەمانتاری ئەو حزبە سەردانی ئۆفیسی پارتی نەتەوەپەرەستی تورکیایان کرد و لەلایەن ئەرکان ئاکچای، سەرۆکی فراکسیۆنی مەهەپە لە پەرلەمانی تورکیا بە کوردی پێشوازییان لێکرا. سەبارەت بە دیدارەکە موزەیەن بوتوون، کە لە دایکانی ئاشتییە بە ڕۆژنامەنوسانی گوت، دیدارەکە بە باشی تێپەڕیوە و هیوادارن بە ئاشتییانە ئامانجەکانی ئەم وڵاتە پێکبهێنین.

دوای دیدارەکەیان لەگەڵ مەهەپە، شاندی دایکانی ئاشتی سەردانی ئۆفیسی هەریەکە لە پارتی سەعادەت و دێڤایان کرد لەگەڵ عەلی باباجان، سەرۆکی گشتیی پارتی دێڤا و پەرلەمانتارانی حزبەکە کۆبوونەوە.

 بڕیارە ئەمڕۆش، دایکان سەردانی ئۆفیسی ئاکپارتی و جەهەپە بکەن و دواتر بەرەو وەزارەتی دادی تورکیا بەڕێکەون و داواکاریی دیدار لەگەڵ ئۆجالان، پێشکەش بە وەزارەتی دادی تورکیا بکەن.

 هاوکات، بڕیارە هەر ئەمڕۆ کاتژمێر چوار و 30 خولەک دایکان لەبەردەم بینای دادی تورکیا کۆنفڕاسێکی ڕۆژنامەنووسی ئەنجام بدەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.