لەچوارچێوەی سەردانی دایکانی ئاشتی باکوری کوردستان بۆ لای لایەنە سیاسییەکانی تورکیا، ئەمڕۆ شاندێکی دایکان بە هاوبەشی لەگەڵ ئایشەگوڵ دۆغان و عەدالەت کایا، گوتەبێژ و پەرلەمانتاری دەم پارتی سەردانی بارەگای سەرەکی جەهەپە و پارتی ئایندەیان کرد لە ئەنقەرە.
کوبوونەوەی شاندی دایکانی ئاشتی لەگەڵ ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری تورکیا (جەهەپە) بۆ ماوەی یەک کاتژمێر بەردەوام بوو، دایکان داواکارییەکانیان سەبارەت بە پڕۆسەی چارەسەریی و گفتوگۆی کۆمەڵایەتی بە ئۆزگور ئۆزەل ڕاگەیاند.
دوا بە دوای ئەم کۆبوونەوەیە دایکان سەردانی بارەگای سەرەکی پارتی ئایندەیان کرد و لەگەڵ ئەحمەد داود ئۆغلو، سەرۆکی ئەو حزبەش کۆبوونەوە.
