لە راگەیەنراوێکدا "کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە فەڕەنسا" دەستخۆشی لە دەنگدەرانی کورد کرد، کە لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکاندا بەشدار بوون و ئەرکی نیشتمانیی خۆیان جێبەجێ کرد. ڕاشیگەیاند، ئەم بەشدارییە، نیشانەی گرنگیدانی ڕەوەندی کوردییە بە پرۆسەی دیموکراتیک.
له بهشێكی دیكهی ڕاگهیهنراوهكهدا "کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە فەڕەنسا" پیرۆزبایی لەو بەربژێرە کوردانە کرد، کە لە پاریسەوە تا مارسێلیا و تۆڵۆز و شارە جیاوازەکانی دیکە، لە سیاسەتی ناوخۆیی فەڕەنسا ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن.
هەروەها جەختی کردەوە، لە خولی دووەمی هەڵبژاردنەکانیشدا، پشتگیریی تەواو لەو كاندیدانه دەکەن.
لە کۆتایی راگەیەنراوەکەدا، داوای لە هەموو کوردانی نیشتەجێی فەڕەنسا کرد، لە 22ـی ئەم مانگەدا بە گوڕوتینێکی زیاترەوە بەشداریی لە خولی دووەمی هەڵبژاردن بکەن.
جهختیشی کردەوە، کار دەکەن بۆ ئەوەی دەنگی ڕەوەندی کوردی لە تەواوی پرۆسە دیموکراسییەکاندا بە بەهێزیی بمێنێتەوە و جێگەی خۆی بکاتەوە.