ڕاستەوخۆ

دانەغاز: لە کاتێکی گونجاودا بەرهەمهێنانی غاز دەستپێدەکەینەوە

reset font size increase font size

کۆمپانیای دانەغاز ڕایگەیاند، کێڵگەی کۆرمۆر ئامادەکراوە بۆ ئەوەی دەست بە بەرهەمهێنان غاز بکەنەوە هەر کات بە گونجاو زانرا.

کۆمپانیاکە لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، بە شێوازی کاتی بەرهەمهێنانی غازیان لە کێڵگەی کۆرمۆر لە ڕۆژی 28ـی مانگی ڕابردووە ڕاگرتووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، وەستاندنی بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەکە بە هەماهەنگی بووە لەگەڵ وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک رێکارێک بۆ خۆپاراستن لەبەر ڕەوشی ئەمنی ناوچەکە.

هەروەها دەشڵێت، کێڵگەکە ئامادەکراوە و لە هەل و مەرجێکدایە کە بە خێرایی دەست بە بەرهەمهێنان بکەنەوە، هەر کات بە گونجاو زانرا.

ڕۆژی 28ـی مانگی ڕابردوو، ئەمریکا و ئێران هێرشیان کردە سەر ئێران و ئەویش بە هێرشکردنە سەر بنکە و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە، وەڵامی هێرشەکانی دایەوە.

کۆمپانیای دانە غاز دوای هێرشەکە بەرهەمهێنانی غازی لە کێڵگەی کۆرمۆر وەستاند، کێڵگەکە ڕۆژانە نزیکەی 750 ملیۆن پێ سێجا غاز بەرهەمدەهێنێت و سەرچاوەی سەرەکییە بۆ دابینکردنی غاز بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان و غازی شلی ماڵان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.