ڕاستەوخۆ

دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران بەرەو سویسرا بەڕیکەوتوون

reset font size increase font size

جموجۆڵە دیپلۆماسییەکان بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانە ڕاستەوخۆکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە سویسرا چڕبوونەتەوە؛

لە کاتێکدا وەزیری ناوخۆی پاکستان گەیشتووەتە ئێران، نێردراوەکانی کۆشکی سپی بەرەو سویسرا بەڕێکەوتوون و دۆناڵد ترەمپیش ڕایدەگەیەنێت کە ڕێککەوتنەکە جیهانی لە قەیرانێکی گەورەی ئابووری ڕزگار کردووە.

محسین نەقوی، وەزیری ناوخۆی پاکستان بە مەبەستی گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی ئێران، گەیشتە شاری مەشهەد و بڕیارە سەردانی تاران بکات.

 ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ئەم سەردانە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی ئیسلام ئاباد دێت وەک نێوەندگیرێک بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانە ڕاستەوخۆکانی نێوان تاران و واشنتن لە سویسرا، کە پێشتر بەهۆی ئاڵۆزییەکانی لوبنانەوە دواخرابوون.

Trump abruptly cancels Kushner-Witkoff Pakistan trip - POLITICO

هاوکات، سەرچاوە میدیاییەکان ئاشکرایان کردووە کە ستیڤ ویتکۆف و جارد کۆشنەر، نێردراوانی کۆشکی سپی لە ڕێگەدان بەرەو سویسرا.

محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەریش کە یەکێکە لە نێوەندگیرە سەرەکییەکان، گەیشتووەتە سویسرا.

لەلایەکی دیکەوە، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ئامادەکاری بۆ سەردانی سویسرا دەکات، بەڵام جەختی لەوە کردووەتەوە کە جێگیربوونی ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵای لوبنان، مەرجێکی سەرەکی و کاتێکی دیاریکەرە بۆ ئێران پێش دەستپێکردنی گفتوگۆکان.

Iranian Foreign Minister Abbas Araqchi and Pakistan's Interior Minister Mohsin Naqvi look on as they meet in Tehran, Iran, June 7, 2026. Iranian Foreign Ministry/WANA (West Asia News Agency)/Handout via REUTERS ATTENTION EDITORS - THIS PICTURE WAS PROVIDED BY A THIRD PARTY. ISRAEL OUT. NO COMMERCIAL OR EDITORIAL SALES IN ISRAEL. NO ACCESS FOR ISRAELI MEDIA. NO USE BBC PERSIAN. NO USE VOA PERSIAN. NO USE MANOTO. NO USE IRAN INTERNATIONAL. NO USE RADIO FARDA. DIGITAL: NO USE BBC PERSIAN. NO USE VOA PERSIAN. NO USE MANOTO. NO USE IRAN INTERNATIONAL. NO USE RADIO FARDA.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.