دانانی گه‌نجێكی كورد وه‌ك سه‌رپه‌رشتیاری شاری عه‌فرینی رۆژاڤای كوردستان له‌لایه‌ن پارێزگاری حه‌له‌به‌وه ناڕه‌زایی به‌شێك له كوردانی شاره‌كه‌ی لێكه‌وته‌وه و ده‌ڵێن، ئه‌و كه‌سه خۆی به كورد نازانێت.
شەوی ڕابردوو ئیدارەی پارێزگای حەلەب بە فەرمی ڕایگەیاند، خەیرۆ عەلی دادود وەک سەرپەرشتیار (واتە قائیمقام)ـی شاری عەفرین دیاریکراوە.
خەیرۆ عەلی تەمەنی 32 ساڵە و لە دایکبووی حەلەبە، لە ئێستادا خوێندکارە لە بەشی زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی ئیدلب، پێشتریش لە بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری سیاسی لە دیوانی پارێزگای حەلەب بەرپرسی چالاکییەکان بووە.
چاوەڕواندەکرێت لەچەند ڕۆژی داهاتوودا، ڕێوڕەسمی دەستاودەستکردنی دەسەڵات لەنێوان مه‌سعود و خه‌یرودا لەناوەندی ناوچەی عەفرین بەڕێوەبچێت.
دواى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌کە، ژماره‌یه‌ك له‌كوردانى نیشته‌جێى عه‌فرین‌و ده‌وروبه‌رى ناڕەزایان دەربڕیووە و دەڵێن، ئێمە بەتوندی ڕەتیدەکەینەوە خەیرۆ عەلی داود وەک بەرپرسی ناوچەی عەفرین دابنرێت، چونكه ڕاستە خەیرۆ لەگوندی کۆرزێلێ لەگوندی عەفرین لەدایکبووە، بەڵام لەشاری ئیدلب گەورە بووەو تەواوی ژیانی لەوێ بەسەربردووە .
ده‌شڵێ، خەیرۆ بەکوردی قسە ناکات و خۆشی بە کورد نازانێت، تاوانباریشی دەکەن بەوەی خاوەنی بیروڕای دژە کوردە.