ڕاستەوخۆ

دادگای ڕەسافە بڕیارەکانی دەستەی گەیاندنی عێراق دژی کۆڕەک تیلیکۆم ڕادەگرێت

reset font size increase font size

دادگای ڕەسافە لە بەغدا، فەرمانێکی کاتی دەرکرد و تێیدا سەرجەم بڕیارەکانی پێشووی دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندنی عێراقی دژی کۆمپانیای (کۆڕەک تیلیکۆم) ڕاگرت. بەمەش کۆمپانیاکە تاوەکو یەکلاکردنەوەی کێشەکە لە دادگا، لە کارکردن بەشێوەی ئاسایی بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، دادگای ڕەسافە فەرمانێکی وەلائی (کاتی) دەرکرد بۆ ڕاگرتنی جێبەجێکردنی سەرجەم ڕکار و بڕیارەکانی دەستەی گەیاندن دژی کۆڕەک تیلیکۆم.

 فەرمانەکەی دادگا ئەو مانایە دەگەیەنێت کە هەموو ڕکاری بڕیارپێدراوی پێشوو هەڵپەسێردراون تا ئەو کاتەی هەردوولا (کۆمپانیای کۆڕەک و دەستەی گەیاندن) بەڵگەنامە و زانیارییە پێویستەکان پێشکەشی دادگا دەکەن و بڕیاری کۆتایی لەسەر دۆسیەکە دەدرێت.

بەگوێرەی ئەم فەرمانە، کۆڕەک تیلیکۆم دەتوانێت بەشێوەی ئاسایی خزمەتگوزارییەکانی پێشکەش بە هاووڵاتییان بکات و لە کارکردن بەردەوام بێت.

ئەم هەنگاوەی دادگای ڕەسافە دوای ئەوە هات کە لە سەرەتای ئەم مانگەدا، دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندنی عێراق بەیاننامەیەکی توندی دژی کۆمپانیای کۆڕەک دەرکرد و تێیدا هەڕەشەی گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی توندی کرد بۆ ڕاگرتنی قۆناغ بە قۆناغی کۆمپانیاکە و بڕینی سەرجەم خزمەتگوزارییەکانی پەیوەندیکردن، کورتەنامە (SMS) و ئینتەرنێت.

لە کاتی خۆیدا، دەستەی گەیاندنی عێراق هۆکاری بڕیارەکەی بۆ ئەوە گەڕاندبووەوە کە کۆمپانیای ناوبراو گرێبەستەکەی نوێ نەکردووەتەوە و پابەندییە داراییەکانی نەداوەتەوە، بەڵام ئێستا بە فەرمانی دادگا، جێبەجێکردنی ئەو سزایانە ڕگیراون تا دادگا یەکلایی دەکاتەوە.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.