بڕیاره سەرەتای هەفتەی داهاتوو پڕۆسەی دابەشکردنی نەوت لە سەنتەری شارەکان دەستپێبدەکاتەوە.
سەلام عومەر، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای وەستانێکی کاتی بەهۆی بارودۆخی ناوچەکەوه، پڕۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە دەستپێدەکاتەوە.
گوتیشی، دابەشکردنەکە لە مەڵبەندی شەش دەستپێدەکاتەوە، کە پێشتر بەهۆی نەگەیشتنی سوتەمەنییەوە دابهشكردنی نهوت تێیدا وەستابوو.
نەوتەکە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دابین دەکرێت و بڕی 100 لیتر بە نرخی 32 هەزار دینار دەدرێتە هاووڵاتیان.