ڕاستەوخۆ

دابەشکردنی موچەی مانگی چواری موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە نادیاری ماوەتەوە

reset font size increase font size

ماوەی 12 ساڵە قەیران و کێشەی موچە لە هەرێمی کوردستان بەردوامە، تاوەکو ئێستا نەتوانراوە چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ بدۆزرێتەوە، ئەمەش کاریگەری لەسەر قووتی ڕۆژانەی خەڵک و بازاڕ دروستکردووە.

موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا موچەی مانگی چواریان وەرنەگرتووە، چارەنووسیشی بە نادیاری ماوەتەوە، میدیاکانی پارتی دەڵێن، هیچ کێشەیەک لەسەر موچەی مانگی چوار نییە و لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو ڕێکەوتنی نوێ و گرنگیان واژۆ کردووە، لە هەوڵدان کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداد بە تەواوی چارەسەر بکەن، بەڵام میدیاکانی یەکێتی دەڵێن، چارەنووسی موچەی مانگی چوار نادیارە.

لە بارەی پرسی ڕەوانەکردنی داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغداد لە بەرانبەر ناردنی موچەدا، بەگوێرەی ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بە‌غداد، هاوشێوەی مانگی پێشووە، بڕیارە بۆ ئەم مانگەش هەولێر کەمتر لە 120 ملیار دینار لە داهاتی ناوخۆ، بخاتە سەر هەژماری لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق، بەڵام تاوەکو ئێستا پارەکە نەخراوەتە سەر هەژمارەکە و ئەمەش کاریگەری زیاتری لەسەر دواکەوتنی موچە دەبێت.

لە بارەی دواکەوتنی موچەوە، عەلی حەمەساڵح، بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا دەڵێت، هیچ هەواڵێکی دڵخۆشکەر نییە بۆ دابەشکردنی موچەی مانگی چوار، چونکە هیچ بڕیارێک نییە بۆ ناردنی داهاتی ناوخۆ بۆ بەغداد.

زیاتر لە 10 ساڵە قەیرانی موچە، دواکەوتن و لێبڕینی موچە بەڕێژەی جیاجیا بەرۆکی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی گرتووە، هەولێر و بەغداد بەرپرسیارێتیەکەی دەخەنە ئەستۆی یەکتر و یەکتری تۆمەتبار دەکەن، بە پابەند نەبوونی ڕێککەوتنی نێوانیان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.