بەشێک لە خوێندکارانی قۆناغی 12ـى ئامادەیی لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان گردبوونەوە و داواکارن وادەی تاقیکردنەوەی نیشتمانی دوابخرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، خوێندکارانی قۆناغی 12ـى ئامادەیی گردبوونەوەی ناڕەزایەتییان ئەنجامداو دواتر لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند، داواکارین پڕۆگرامی خوێندن کەمبکرێتەوە، چونکە بەهۆی راگرتنی دەوامەوە نەتوانراوە پرۆگرام تەواوبکرێت، هەروەها ئەو وادەیەی کە دیاریکراوە بۆ تاقیکردنەوەی نیشتمانیی دوابخرێت.
دەربارەی داواکارییەکی دیکەشیان، خوێندکاران دەڵێن، داخڵبوونی وانەی کوردی وعەرەبی بکرێتەوە ئارەزومەندانە وەک ساڵانی ڕابردوو.
هاوکات، ژمارەیەک خوێندکار لە رێگەی نوچە تیڤییەوە پەیامێکیان ئاڕاستەی وەزیری پەروەردە کرد و ئاماژەیان بەوەدا، کە بێنە سەرخەت و بەدەم داواکارییەکانمانەوە بێن و وەڵام بدرێینەوە.

