لە درێژەی ناڕەزایەتییەکانی ئێران، ئەمڕۆ خوێندکارانی بەشێک لە زانکۆکانی ئەو وڵاتە خۆپیشاندانیان کرد و ئاڵای وڵاتەکەشیان سوتاند.
خوێندکارانی هەریەک لە زانکۆکانی ئەمیرکەبیر، تاران و ئەلزەهرا و زانکۆی ئەسفەهان، بە وتنەوەی دروشم دژ بە حکومەت و سوتاندنی ئاڵای ئیران، داوای گۆڕانکاری و کۆتاییهێنان بە سەرکوتکارییەکانیان دەکرد.
هەروەها خوێندکاران دوای ئازادیی و نەمانی کۆماری ئیسلامییان کرد و دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی"یان بەرزکردەوە.