لەچوارچێوەی کارو چالاکییەکانی شارەوانی ئامەد خولی فێربوونی زمانی کوردی، سوریانی، ئەرمەنی و زاراوەی زازاکی بە سەرکەوتوویی کۆتاییپێهات.
خولەکانی زمان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پاراستن و پەرەپێدانی زمانی سەر بە فەرمانگەی ڕۆشنبیری ئەنجامدران و تێیدا 100 خوێندکار بڕوانامەی دەرچوونیان پێبەخشرا.
تاهیر بایکوشاک، بەڕێوەبەری لقی ئامەدی پاراستن و پەرەپێدانی زمان ڕایگەیاند، وەک شارەوانی ئامەد پەرەپێدانی زمان یەکێکە لە کارە لەپێشینەکانیان و گوتیشی دەیانەوێت خولەکانی زمان لەداهاتوودا بەشێوەیەکی بەرفراوانتر ئەنجامبدرێن.
بایکوشاک ئاماژەی بەوەشکردووە، بەشداربووانی خولەکە دوای 15 هەفتە بەشداربوونیان بەبێ دابڕان بروانامەی دەرچوونیان پێدەبەخشرێت و هاوکات لەپلانیانیشیاندایە سەرەڕای زمانی کوردی، سوریانی و ئەرمەنی، زمانەکانی فەڕەنسی و ئەڵمانیش بۆ خولەکان زیادبکەن و هەر لەم چوارچێوەشدا خوازیاری دامەزراندنی قوتابخانەیەکن