بەڕێوەبەرایەتی بەشەخۆراکی دهۆک بڵاویکردەوە، خزمەتگوزارییەکی نوێ بۆ یەپڵیکەیشنی پسوڵەی خۆراک کاراکرا کە بەهۆیەوە کەسانى جیابوەوە دەتوانن خۆیان تۆمار بکەن.
لە ڕاگەیەندراوەکەشدا هاتووە، گۆڕانکارییەکی نوێی گرنگ لە ئەپڵیکەیشنی پسوڵەی خۆراکی ئەلیکترۆنیی (البطاقة الالكترونية) کراوە و کە کاراکردنی خزموتگوزارییەکە پێویستى بوو.
دەشڵێن، لەمەودوا ئەو هاوڵاتییانەی کە جیابوونەتەوە، دەتوانن لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی پسوڵەی ئەلیکترۆنیی خۆراکەوە مامەڵەی جیاکردنەوەی بەشەخۆراکەکانیان ئەنجام بدەن و پسوڵەی سەربەخۆیان هەبێت.
باسلەوەشکراوە، داوا لە هاوڵاتیان دەکەین لە کاتی ڕاییکردنی مامەڵەکانیان دووچاری هەر گرفتێک بوو دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بکەن بە مەرجی هێنانی: کارتی نیشتیمانیی، کارتی زانیاریی، پسوڵەی کۆنی بەشەخۆراک، بەڵگەنامەی جیابوونەوە کە پەسەندکراوى دادگا بێت.