لە کۆیە ژمارەیەکی زۆر لە ئۆتۆمبێل بەهۆی خراپی جۆری بەنزینەوە، کێشەیان بۆ دروستبووە، ئەوەش بووەتە خەرجییەکی دیکەی زیادە لەسەر ژیانیان.
فیتەرێکیش دەڵێت، ڕۆژانە ژمارەیەکی زۆر لە ئۆتۆمبێل دێنە لایان کە بەهۆی خراپی بەنزینەوە کێشەیان بۆ دروست بووە.
قایمقامی شارەکەش دەڵێت، لیژنەکانیان بە بەردەوامی چاودێری کوالێتی سەرجەم جۆرەکانی بەنزین دەکەن.