به‌شێك له خاوه‌ن زه‌وییه‌كانی كه‌ركوك ده‌ڵێن، ئه‌وان هێرشیان نه‌كردووه‌ته سه‌ر قایمقامی شاره‌كه و له‌لایه‌ن تیمه‌كه‌ی خۆیه‌وه برینداركراوه.
دوێنێ شه‌ممه فه‌لاح یایچی، قایمقامی ناوه‌ندی كه‌ركوك له‌گه‌ڵ لیژنه‌كانی قایمقامییه‌ت چوونه سه‌ر به‌شێك له زه‌وییه‌كانی كه‌ركوك ئه‌وه‌ش به بیانووی ئه‌وه‌ی زیاده‌ڕۆیی له‌سه‌ر زه‌وییه‌كان كراوه، پاشان گرژی دروست بوو، به‌هۆیه‌وه قایمقام برینداربوو.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه خاوه‌نی به‌شێك له‌و زه‌وییانه‌ی كه‌ركوك له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌نووسیدا ڕایانگه‌یاند، قایمقام داوای جێبه‌جێكردنی یاسای كردووه، ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت به گوێره‌ی یاسا ڕێكاره‌كان بگیرێنه‌به‌ر، زه‌وییه‌كانی ئێمه تاپۆیان هه‌یه و هیچ سه‌رپێچییه‌كمان نه‌كردووه.
ده‌شڵێن، ئێمه هێرشمان نه‌كردووه‌ته سه‌ر قایمقام، برینداربوونی به‌هۆی داروده‌سته‌كه‌ی خۆی بووه هه‌موو گرته ڤیدیۆییه‌كان هه‌ن ده‌ری ده‌خه‌ن چۆن برینداربووه، ئێمه هه‌وڵماندا به‌شێوه‌یه‌كی هێمنانه قسه له‌سه‌ر گرفته‌كان بكه‌ین.
دا‌واشیان كرد، لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ڕێكاری یاسایی بگرێته‌به‌ر و پارێزگاری كه‌ركوكیش ده‌ستوه‌ردان له كه‌یسه‌كه بكات و لایه‌نی سه‌رپێچیكار سزا بدرێت.