ڕاستەوخۆ

خامنەیی: ئەگەر ئەمریکا هێرش بکات دەبێتە شەڕێکی ناوچەیی

reset font size increase font size

عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران لەبارەی هەڕەشەکانی ئەمریکا و ئەگەری بەکارهێنانی هێزی سەبازیی دژ بە ئێران، هەڕەشەی ئەوەیکرد، ئەگەر ئەمریکا شەڕ دەست پێبکات، ئەم شەڕە دەبێتە شەڕێکی ناوچەیی.


ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێران بڵاویکردوەوە؛ ئەمڕۆ خامنەیی، لەگەڵ بەشێکی خەڵکی تاران کۆبووەوە و سەبارەت بە هەڕەشەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا قسەی کرد. لە قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کردووە، هەڕەشەکانی ئەمریکا بابەتێکی نوێ نین.


عەلی خامنەیی دەڵێت: ئەوەی کە ئەمریکا، باس لە شەڕ و هێنانی فڕۆکە و کەشتیی جەنگی دەکات، قسەیەکی نوێ نیە. لە رابردووش‌دا هەڕەشەیان کردووە و دەیانوت کە هەموو بژاردەکان لەسەر مێزن، تەنانەت بژاردەی شەڕیش.


خامنەیی ئەوەشی وتووە: ئێستاش ترەمپ، ئەم قسانە دووبارە دەکاتەوە، دەڵێت کاروانی جەنگیی هێناوە. خەڵکی ئێران بەم قسانە ناترسێت و ئەم هەڕەشانە، کاریگەریی لەسەر خەڵک دانانێت.


رێبەری باڵای ئێران، لە درێژەی قسەکانی‌دا وتیشی: ئێمە خوازیاری شەڕ نین و شەڕیش دەست پێناکەین. بەڵام ئەگەر شەڕ دەرگامان پی بگرێت، بە تووندی وەڵام دەدینەوە. هەروەها هەڕەشەی ئەوەی کردووە، ئەگەر ئەمریکا شەڕ دەست پێبکات، ئەم شەڕە دەبێتە شەڕێکی ناوچەیی.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.