ڕاستەوخۆ

خامنەیی: ئاژەوەگێڕانی ناوخۆی ئێران داعشی نوێن

reset font size increase font size

رێبەری باڵای ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، ناڕەزایەتییەکانی ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی، ناڕەزایەتی وتەنانەت ئاژاوەگێڕییش نەبوو، بەڵکو کودەتایەک بوو شکستی هێنا و ئاژاوه‌گێڕانی ناوخۆش داعشی نوێن.

عەلی خامنەیی، لە دیداری رۆژی رابردوو لەگەڵ لایەنگرانی، جارێکی دیکە ئەمریکا و ئیسرائیلی بە دەستێوەردان لەناوخۆی ئێران تۆمەتبار کرد و وتی، وەک چۆن داعش لە لایەن ئەمریکاوە دروست کرا، ئێستاش کەسانێکی ناپاکییان رەوانەی ئێران کردووە تا لە دەرفەتی گونجاو و پێویستدا، هاوشێوەی داعش توندوتیژی بەڕێوە ببەن و بە فریودانی خەڵکی سادە، دەست بەسەر دامودەزگا هەستیارە حکومی و سەربازییەکاندا بگرن.

راشیگەیاند، بەشێک لە ئاژاوەگێڕ و کودەتاچییەکان کوژران، بەڵام بەشێکیان لەناوخۆدا ماون، پێویستە دامودەزگا ئەمنی و دادوەرییەکان، ئەو کەسانە دەستنیشان بکەن و سزا بدرێن. هۆشداریشی دا، سیاسەت و بەرنامەی ئەمریکا ئەوەیە، لە رێگەی داعشی نوێوە دەستێوەردانی ناوخۆی ئێران بکات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.