بارهگای خاتەم ئەنبیا دەڵێت، کردنەوەی دەرگای دۆزەخ بهسەر ئێراندا هەروا ئاسان نییە و مانای لاوازی ترەمپە، ئێران دەستەوەستان نابێت و هەمان کاریان بەرامبەر دەکات لە ناوچەکە.
عەلی عەبدوڵڵا عەلی ئابادی فەرماندەی سەربازیی لە بارەگای بارهگای خاتهم ئەنبیای ئێرانی وەڵامی قسەکانی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکای دایەوە لەبارەی پێدانی 48 کاتژمێر بە ئێران کە ئەگەر ڕێکنەکەون ئەوا دەرگای دۆزەخیان بەسەردا دەکاتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر بێت و ئەمەریکا و ئیسرائیل بیانەوێت هەرکارێکی لەوشێوەیە بەرانبەر بە ئێران ئەنجامبدەن، ئەوا ئێرانیش دەست ناپارێزێت لە بەئامانجگرتن و وێرانکردنی هەر ژێرخان و بەرژەوەندییەکی ئەوان لە ناوچەکە و تۆڵەی خۆی دەکاتەوە.
ئابادی ڕاشیگەیاندووه، له سهرهتای جهنگهوه تاران هەرچییەکی گوتبێت جێبەجێیکردوە و هیچ قسەیەکیان بێکردار نەماوەتەوە.