باره‌گای خاتەم ئەنبیا ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه سێ فڕۆكه‌ی ئه‌مریكامان خسته‌خواره‌وه كه هه‌وڵیانداوه فڕۆكه‌وانێك ڕزگار بكه‌ن.
خاتەم ئەنبیا لە راگەیه‌نراوێکدا دەڵێت، هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەیان توانیویانە لە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشدا لە باشووری ئەسفەهان، سێ فڕۆکەی ئامریکا تێکبشکێنن.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، کاتێک هێزەکانی ئه‌مریکا هەوڵیانداوە لە ڕێگەی دوو هێلیکۆپتەری جۆری بلاک هۆک و فڕۆکەیەکی گواستنەوەی جۆری C-130، فڕۆکەوانێ دووه‌می فڕۆکە جەنگییەکەی کە پێشتر لە ئاسمانی ئێران کەوتبووە خوارەوە، رزگار بکەن، لە لایەن هێزەکانی ئێرانەوە کراونەتە ئامانج و هەوڵەکەیان پووچەڵکراوەتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە ئه‌مڕۆ دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا گوتی، ئۆپراسیۆنی ڕزگارکردنی تیمی فڕۆکەوانەکان سەرکەوتوو بووە و بێ کوژران یان برینداربوونی تەنانەت یەک ئەمریکیش، فڕۆكه‌وانه‌كه ئازادكراوه و تیمه‌كه‌ش گەڕێنراونەتەوە.