ڕاستەوخۆ

حەج و عومرە: 7ـی ئایار یەکەم کاروانی حاجییانی هەرێمی کوردستان بەرەو سعودیە بەڕێدەکەوێت

reset font size increase font size

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، زۆربەی ڕێکارەکانی پڕۆسەی حەجی ئەم ساڵ تەواو بوون و ڤیزای زیاتر لە پێنج هەزار حاجی گەڕاوەتەوە. دەشڵێت، ڕۆژی 7ـی ئایار یەکەم کاروانی حاجییانی هەرێمی کوردستان بەرەو سعودیە بەڕێدەکەوێت.

ڕۆژی پێنجشەممە 9ـی نیسانی 2026، کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، "ڕێکارەکانی حەجی ئەم ساڵ بەرەو تەواوبوون دەچن. هەفتەی داهاتوو لەگەڵ کۆمپانیاکان و حاجییان لەسەر ئاستی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان کۆدەبینەوە، بۆ ئەوەی شێواز و رێکارەکانی سەفەری ئەم ساڵیان پێ رابگەیەنن و زانیاری پێویستیان بدەنێ.

لەبارەی ڤیزای حاجیان، گوتەبێژی حەج و عومرە ئاماژەی بەوەکردووە، "بەشێکی زۆری حاجییان کە ژمارەیان پێنج هەزار و 120 حاجییە، ڤیزایان بۆ گەڕاوەتەوە. کۆمپانیاکانمان ئاگادار کردووەتەوە کە پێش دەستپێکردنی پڕۆسەکە، تێستی ڤیزاکان بکەن بۆ ئەوەی هیچ کێشەیەکی تەکنیکی نەمێنێت و ئەگەر هەبێت چارەسەر بکرێت".

سەبارەت بە کاتی گەشتکردنی حاجیان بۆ سعودیە، دەڵێت، "ئەگەر دۆخی ناوچەکە باش بێت و جەنگ ڕوونەداتەوە، هەموو حاجیانی ئەم ساڵ لە ڕێگەی ئاسمانییەوە لە 7ـی ئایارەوە بەڕێدەکەون، بەڵام ئەگەر دۆخەکە تێکبچێت، ئەوا بە وشکانی سەفەر دەکەن. لە هەموو حاڵەتێکیشدا دەبێت تاوەکو 15ـی ئایار 2026، هەموو حاجیان گەیشتبن".

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.