سەرەتای پشووەکان لە 5ـی ئازار بە بۆنەی ساڵیادی ڕاپەڕین و دواتریش بەهۆی یادی ڕێککەوتننامەی 11ـی ئازار و ڕزگارکردنی شاری هەولێر، هاوکات ڕۆژی 14ـی ئازار کە هاوکاتە بە ساڵیادی لەدایکبوونی مستەفا بارزانی وەک پشووی فەرمی لە ناوەندەکاندا دیاریکراوە، 20ـی ئازاریش یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دەبێت و دواتر سێ ڕۆژی دیکە بەهۆی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی کوردی دەبێتە پشوو.