حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووی جەژنی ڕاگەیاند وبە گوێرەی بڕیارەکەش پشووەکە پێنج ڕۆژ دەخایەنێت، بەڵام لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکاندا دەوام بەشێوەی ئێشکگری دەبێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا خشتەی پشووی جەژنی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: "ڕۆژی سێشەممە، 26ی ئایار تاوەکو ڕۆژی شەممە، 30ی ئایار لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت".
لە ڕاگەیێندراوەکەی حکومەتدا هاتووە، پشووەکە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان ناگرێتەوە و بە مەبەستی ڕانەوەستانی ڕاپەڕاندنی کارەکانی هاووڵاتییان، لەو فەرمانگانەدا دەوام بەشێوەی ئێشکگری (خەفەرات) بەردەوام دەبێت.
حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە، دوای کۆتاییهاتنی ماوەی پشووەکە، ڕۆژی یەکشەممە، 31ی ئایار دەوامی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاکاندا دەستپێدەکاتەوە.