سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی ئه‌نساروڵای حوسییه‌كان ڕایگه‌یاند، هه‌ركاتێك پێویست بكات، دێنه ناو جه‌نگه‌وه و پشتیوانیی له به‌ره‌ی مقاوه‌مه و ئێران ده‌كه‌ن.
ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه 26-3-2026 عەبدولمەلیک حوسی، سه‌رۆكی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای حوسییەکانی یەمەن، لە گوتارێکدا، کە لە کەناڵی تەلەفیزیۆنی (مەسیرە)ی ئەو بزوتنەوەیەوە پەخش کرا، پشتیوانی و دڵسۆزیی تەواوی بزووتنەوەکەی بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەرامبەر هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل‌دا دووپات کردەوە و ڕایگه‌یاند، ئەگەر پێویست بێت، دێنە ناو جه‌نگه‌وه و درێغی ناکەن لە گرتنەبەری هەنگاوی سەربازیی.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی حوسییه‌كان باسی له‌وه‌ش كرد، لە کاتی قەیران و جەنگی یەمەندا، ته‌نها پشتیوانی فەرمیی ئەوان، ئێران و لەسەر ئاستێکی فراوانتریش بەرەی موقاوەمە بوو، بۆیه وەک گەلی یەمەن "پاداشتی وەفا بە وەفا دەدەینەوە".
گوتیشی، درێغی ناکەن لە جێبەجێکردنی ئەرکی ئیسلامیی خۆیان دژی "زایۆنیستەکان" و هاوپەیمانە ئەمریکییەکەیان.
ده‌شڵێت "هەر گۆڕانکارییەک لە مەیدانی جەنگدا پێویست بە هەڵوێستی سەربازیی بکات، ئەنجامی ده‌ده‌ین، وەک چۆن لە قۆناغەکانی پێشوودا ئەنجاممان داوە".