حوسییه‌كان هێرشیانكرده سه‌ر ئیسرائیل و به فه‌رمیی به‌شدارییكردنیان له جه‌نگ دژی ئه‌مریكا و ئیسرائیل ڕاگه‌یاند.
جه‌نگی ئه‌مریكا و ئیسرائیل دژی ئێران پێی نایه ڕۆژی 30 هه‌مینه‌وه، تا دێت پریشكی جه‌نگه‌كه زۆربه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه‌ش ده‌گرێته‌وه.
ئیسرائیل ڕایگه‌یاند: له یه‌مه‌نه‌وه به موشه‌ك هێرشكراوه‌ته سه‌ر چه‌ند ئامانجێك، به‌ڵام تێكشكێنراوه و بێ زیان بووه.
هاوكات حوسییه‌كان به‌رپرسیارێتیی خۆیان له هێرشه‌كه ڕاگه‌یاند.
وته‌بێژی سه‌ربازیی حوسیه‌كان ده‌ڵێت: بۆ جاری دووه‌م به موشه‌ك هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ئیسرائیل و به‌ڵێنی هێرشی زیاتریش ده‌ده‌ن.
حوسیه‌كان ده‌ڵێن: پشتیوانیی ئێران ده‌كه‌ن له‌و جه‌نگه‌ی له ناوچه‌كه هه‌یه و تا هێرشه‌كان بۆ سه‌ر ئێران ڕانه‌وه‌ستێت، به‌رده‌وام ده‌بن له به‌ئامانجگرتنی ئیسرائیل و دروستكردنی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیی بۆ سه‌ر ناوچه‌كه.
دوای ئه‌وه‌ی به فه‌رمیی حوسیه‌كان چوونه ئه‌و جه‌نگه‌ی له نێوان ئه‌مریكا و ئیسرائیل دژی ئێران ده‌ستیپێكردووه، پێشبینی ده‌كرێت حوسیه‌كان مه‌ترسیی بخه‌نه سه‌ر گه‌رووی بابولمه‌نده‌ب و جوڵه‌ی كه‌شتیوانیی جیهانیی له ده‌ریای سور و نۆكه‌ندی سوێس.