ئه‌مینداری گشتیی حزبوڵای لوبنان ڕایگەیاند، گفتوگۆ و دانوستانی حكومه‌تی لوبنان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئیسرائیل ڕه‌تده‌كەنەوە و دەشڵێت، ئامانجی ئیسرائیل وێرانكردنی هێز و توانای لوبنانییه‌كانه.
نه‌عیم قاسم، ئه‌مینداری گشتیی حزبوڵای لوبنان له گوتارێکدا گوتی، تاوەکو ئێستا ئیسرائیل هیچ خاڵێكی ڕێكه‌وتنی 27ـی تشرینی دووەمی 2024ـی جێبه‌جێ نه‌كردووه و هه‌نگاوی نه‌ناوه به ئاڕاسته‌ی ڕێگه چاره‌ی دیبلۆماسیی، هه‌ر بۆیه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌ر گفتوگۆ و دانوستانێكی حكومه‌تی لوبنان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئامانجی ئیسرائیل ڕوونه، ده‌یه‌وێت به پشتیوانیی ئه‌مریكا هێز و توانای لوبنانییه‌كان له ناوبه‌رێت.
گوتیشی، ناكرێت پاساو بهێنرێته‌وه بۆ گفتوگۆ و دانوستان، حكومه‌تی لوبنانیش ببێته دار ده‌ستی ئیسرائیل بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی ناوخۆی لوبنان لاواز بكرێت، له ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی سته‌م و داگیركارییه‌كانی ئیسرائیل.