ڕاستەوخۆ

جەنگی ئێران 45 ملیۆن کەس ڕووبه‌وڕووی برسییەتی دەکاته‌وه‌

reset font size increase font size

بەرنامەی جیهانیی خۆراک هۆشداری دەدات، ئەگەر جەنگی ئێران تا مانگی شەشی ئەمساڵ بەردەوام بێت، 45 ملیۆن کەسی دیکە لە جیهاندا ڕووبەڕووی برسییەتی دەبنەوە.

کارڵ سکاو جێگری بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بەرنامەی جیهانیی خۆراک ڕاگەیاند، هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، بووەتە هۆکاری داخستنی ڕێڕەوە سەرەکییەکانی گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان و دواکەوتنی ئەو یارمەتییانەی بۆ ڕزگارکردنی ژیانی خەڵک لە ناوچە قەیراناوییەکاندا تەرخانکرابوون.

بە گوێرەی هەڵسەنگاندنەکانی ڕێکخراوەكه‌، بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک، سووتەمەنی و تێچووی گواستنەوە، ژمارەی ئەو کەسانەی لە جیهاندا تووشی برسییەتی بوون لە 319 ملیۆن کەسەوە بۆ ئاستێکی پێوانەیی نوێ بەرز دەکاتەوە.

سکاو جەختی کردەوە، تێچووی گواستنەوەی کەلوپەلەکانیان بە ڕێژەی 18٪ زیادیکردووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.