ڕاستەوخۆ

جەنگی ئێران، له‌ پاڵ زیانه‌ سه‌ربازییه‌كانیدا زیانی مرۆیی و وێرانكاریی ژینگه‌یی لێده‌كه‌وێته‌وه‌

reset font size increase font size

بەردەوامیی جەنگی ئێران، ته‌نها زیانی سەربازیی نابێت، بەڵكو سەردەکێشێت بۆ زیانی تەندروستیی گه‌وره‌ بۆ سەر ژیانی هاوڵاتییان و ژینگە و کەشوهەوای ئێران.

لەو بارەیەوە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئاماژەی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌، دوایین هێرشی ئەمریکا - ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، زیانی گه‌وره‌ی له‌ ژینگەی وڵاتەکە داوه‌.

ڕێكخراوه‌كه‌ هۆکاری زیانه‌كه‌ی گەڕاندووەتەوە بۆ ئەوەی، زۆرینەی ئەو شوێنانەی لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە بۆردومان کراون، کێڵگەی پیتاندنی یۆرانیۆم و ماددەی کیمیایی بوون، کە بڵابوونەوەی ماددە زیانبەخشەکانی ئەم کێڵگانە هۆکاری سەرەکیین بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە و نەخۆشییە کوشندەکانی دیکە.

هاوکات ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژەی بۆ ئه‌وه‌ش کردووە، لێدان لە کێڵگە نەوتییەکانی ئێران دەبێتەهۆی دروستبونی جۆرێک لە بارانی زیانبەخش کە بە ''بارانی ڕەش'' ناسراوە. هۆکاری ئەمەش بریتییە لە بەرزبوونەوە و تێکەڵبوونی دوکەڵی ڕەش لە ئەنجامی تەقینەوەکان له‌ بەرگەهەوادا.

ئەم جۆرەش لە باران جیاواز لەوەی زیانی تەندروستیی گەورەی بۆ سەر ژینگە هەیە، هاوکات جەستەی مرۆڤ تووشی نەخۆشیی جیاوازی مەترسیدار دەکات.

لەلایەکی دیکەشەوە لێدان لە کێلگە نەوتیی و ئەتۆمییەکان، هۆکاری سەرەکین بۆ دروستبونی بومەلەرزە.

لەو بارەیەوە شارەزایانی بواری جیۆلۆجی بە ئاژانسە عەرەبییەکانیان ڕاگەیاندووە، هێرشەکانی سەر ئێران دەبێتە هۆی دروستبونی بۆشایی جیۆلۆجیی لە پلێتەکانی زەویدا، ئەمەش هۆکاری سەرەکی دروستبونی بومەلەرزەی جیاوازە لە خاکی وڵاتەکەدا.

هۆکاری ئەمەشیان گەڕاندووەتەوە بۆ ئەوەی، زۆرینەی کێڵگە ئەتۆمییەکانی ئێران لە ژێر زەویدایە.

باسیان لەوەش کردووە، لێدان لەم کێڵگانە دەبێتە هۆکاری بڵاوبوونەوەی تیشکی زیانبەخشی شێرپەنجەیی، کە دوای بڵاوبونەوەی تیشکەکانیش، ناتوانرێت بەشێوازێکی گونجاو ڕێگریی لە زیانه‌كان بکرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، ماوەی 12 ڕۆژە جەنگی نێوان ئەمریکا - ئیسرائیل و ئێران بەردەوامە، لە ئەگەری بەردەوامبوونی زیاتریشدا، ژینگەی ئێران و ناوچەکە تا دێت ڕووبەڕووی مەترسی زیاتر دەبێتەوە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.