جەنگیز چاندار، پەرلەمانتاری دەمپارتی ڕایگهیاند، هیچ هاوکێشەیەکی سیاسی لە ناوچەکەدا بەبێ کورد سەرکەوتوو نابێت.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی میزۆپۆتامیا، ئهو پهرلهمانتارهی دهم پارتی ئاماژهی بۆ ئهوهش كردووه، سیستمی جیهانیی بەرەو گۆڕانکارییەکی ڕیشەیی هەنگاو دەنێت و مۆدێلی "دەوڵەت – نەتەوە" لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خەریکە دادەتەپێت.
گوتوشیهتی "مۆدێلی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتی، کە ساڵانێکە عەبدوڵڵا ئۆجالان پێشنیازی کردووە، ئێستا زیاتر بووە بە جێگرەوە.
چاندار باسی لهوهش كردووه، ئۆپۆزسیۆنی ئێران بەبێ کورد و بەتایبەت بەبێ "پژاك" چانسی سەرکەوتنی لاوازە.
دهشڵێت، هەمان دۆخی سوریا دووبارە دەبێتەوە، لە سەرەتای قەیرانی سوریا، کورد پەراوێز خرابوو، بەڵام ئێستا چارەسەر و بەڕێوەبردن بەبێ کورد ناکرێت و پرۆسەی یەکگرتن لە سوریاش سەلمێنەری ئەوەیه. سەبارەت بە کۆبوونەوەی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانیش لە لەندەن، چاندار ڕایگەیاند، کاتێک درک بەوە کرا کە پەراوێزخستنی پژاک چەندە ئۆپۆزیسیۆنەکە لاواز دەکات، بانگهێشت کران.
بە گوتەی چاندار، ئەوەی گرنگە شوێنی کۆبوونەوەکە نییە، بەڵکو ئەوەیە بزانرێت ئایا ئەنجامێکی لێ دەکەوێتەوە یان نا.