جێگری تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا باس له‌وه\ه‌كات گفتوگۆكانیان له جنێف له‌گه‌ڵ ئێرانییه‌كان باش بووه، تارانیش ده‌ڵێت به‌ره‌وپێشچوون به‌ده‌ستهاتووه.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له‌زاری جه‌ی دی ڤانس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه، له چه‌ند روویه‌كه‌وه گفتوگۆكانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران باش بووه و هه‌ردوولا رێككه‌وتوون گفتوگۆ و كۆبونه‌و‌ه‌كانیان به‌رده‌وام بێت.
ده‌شڵێت، دۆناڵد تره‌مپ هه‌موو هه‌وڵێكی بۆ ئه‌وه‌یه ئێران چه‌كی ئه‌تۆمیی ده‌ستنه‌كه‌وێت، ئیتر به رێگه‌ی دیبلۆماسیی یان هه‌ر رێگه‌یه‌كی دیكه بێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان له گفتوكانی جنێف گه‌یشتوون به لێكتێگه‌یشتن و به‌ره‌وپێشچوون به‌ده‌ستهاتووه، به‌ڵام چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی نێوان هه‌ردوولا هه‌یه پێویسته كار بۆ چاره‌سه‌ركردنیان بكرێت.
هاوكات ستیڤان دوژاریك وته‌بێژی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان گفتوگۆ و دانوستانه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مریكا به باش داده‌نێت و ده‌ڵێت: پێویسته هه‌ردوو وڵات به رێگه‌چاره‌ی دیبلۆماسیی و گفتوگۆ كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، تا ئاڵۆزییه‌كان په‌ره نه‌سێنێت.