جووتیارانی کەرکوک دژی پێنەدانی شایستە دارییەکانیان لە بەردەم سایلۆی کەرکوک گردبوونەوە و دەڵێن، ماوەی دوو ساڵە حکومەت، هیچ بڕەپارەیەکی پێنەداوین.
ئهو جووتیارانهی كهركوك ئاماژهیان بهوهكرد، لە ئێستادا حکومەت نە ئامادەیە پارەی گەنمی دوو ساڵی رابردویان پێبدات، نە گەنمی دیكهشیان لێوەردەگرێت.
دهشڵێن، بەهۆیەوە قەرزێکی زۆر هاتووەتە سەرمان و تووشی کیشەی کۆمەڵایەتی بووین.
ساڵانە لە عێراق بەنزیکەیی لە نێوان چوار بۆ شەش ملیۆن تۆن گەنم بەرهەم دێت زۆرینەی ئەو گەنمەش حکومەتی عێراق وەری دەگرێت و لە دانەوێڵەدا بەکاری دهێنێتەوە، پارەی شایستە داراییەکانی جوتیارانیش زۆرجار لە کاتی ئاسایی خۆی نادرێت.